سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پیرۆزبایی هاتنی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز له‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/3/2018، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزی‌ له‌گه‌لی‌ كورد كرد.
به‌ڕێزی‌ له‌لێدوانه‌كه‌یدا گووتی:” گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌گشتی‌ و برا كورده‌كان به‌تایبه‌تی‌ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری له‌هه‌موو پارچه‌كانی عیراقدا به‌رقه‌راربێت و هیواو ئاواتمان بێنێته‌دی‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌كان و نه‌هێشتنی‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان بۆ گه‌یشتن به‌سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی وهه‌موومان له‌عیراقێكی‌ ئارام و سه‌قامگیردا بژین وبرا كورده‌كان له‌كوردستانی‌ خۆشه‌ویست و هه‌موو پارێزگاكانی‌ تری‌ عیراق به‌خێرو خۆشی ژیان به‌سه‌ربه‌رن و هه‌موو ساڵێك وهه‌موولایه‌ك له‌خێرو خۆشیدابن”.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
21/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com