هومام حه‌مودی‌: عیراق و میسر ده‌توانن رۆڵێكی‌ گرنگ و كارا له‌چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بگێڕن وباڵیۆزی‌ میسر دووپاتیده‌كاته‌وه‌: عیراقیه‌كان توانیان لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ ڕه‌شی‌ ناوچه‌كه‌ لابده‌ن

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ میسر له‌عیراق…
هومام حه‌مودی‌: عیراق و میسر ده‌توانن رۆڵێكی‌ گرنگ و كارا له‌چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بگێڕن وباڵیۆزی‌ میسر دووپاتیده‌كاته‌وه‌: عیراقیه‌كان توانیان لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ ڕه‌شی‌ ناوچه‌كه‌ لابده‌ن
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/3/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ میسر له‌عیراق به‌ڕێز عه‌لا‌و موسا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی‌ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ عیراق رێگه‌ به‌هیچ وڵاتێك نادات به‌هه‌ر ناو بیانوویه‌ك سه‌رپێچی‌ له‌سه‌روه‌ری‌ وڵات بكات و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق و میسر ده‌توانن رۆڵێكی‌ گرنگ و كارا له‌چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بگێڕن.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ خواستی‌ عیراقی له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ وكاراكردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و توندڕه‌وی‌ دووپاتكرده‌وه‌ وئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ به‌هێزكردنی‌ چوارچێوه‌ی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش كرد بۆ به‌رپاكردنی‌ ئاسایش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌هه‌ردوو وڵات .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ میسر ستایشی یه‌كده‌ستی‌ و بوێری‌ عیراقیه‌كانی‌ كرد دژی‌ تیرۆر و ئاماژه‌ی‌ به‌پاڵه‌وانێتی عیراقیه‌كانی‌ كرد كه‌ توانیان لاپه‌ڕه‌ی‌ ره‌شی‌ تیرۆر له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌ لابده‌ن و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كاتێك كارم له‌ناو عیراقدا كرد ئه‌و وێنه‌ خراپه‌ی‌ كه‌ راگه‌یاندن له‌سه‌ر عیراقیه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ له‌لای من گۆڕا وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌زهه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ ئاینی له‌ نه‌جه‌ف رۆڵی‌ گرنگی ده‌بێت له‌نزیكردنه‌وه‌ی‌ نێوان میسر و عیراق.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com