سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان وصۆنیهتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رۆمانیا له عیراق تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 پێشوازی له باڵیۆزی رۆمانیا له عیراق به‌ڕێز جاكۆب برادا كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی وصۆنیهتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق هه‌نگاو ده‌نێته ناو قۆناغێكی نوێداو ئه‌وه‌ش واپێویست ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی بخرێنه‌كار بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان و گووتی:” هیودارین رۆمانیا به‌شداری له‌دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات ژیانی ئاسایی وسه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عیراق ورۆمانیا له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی رۆمانیا هه‌وڵ و كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری به‌رزنرخاند و خواستی وڵاته‌كه‌ی پێشاندا بۆ به‌شداریكردنی كارا له دۆسیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێناندا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/3/2018