هومام حه‌مودی بۆ یه‌كه‌م جار پرۆژه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو و مه‌عسوم پاڵپشتی خۆی بۆی راده‌گه‌ێنێت
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار…
هومام حه‌مودی بۆ یه‌كه‌م جار پرۆژه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو و مه‌عسوم پاڵپشتی خۆی بۆی راده‌گه‌ێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 چاوی به سه‌رۆككۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا شێخ حه‌مودی بۆ یه‌كه‌م جار پرۆژه‌كه‌ی بۆ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو ومیكانیزمی پێكهێنانی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی حكومه‌تی دوایین كاتژمێره‌كان دوباره نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌مودی رونیكرده‌وه كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی بریتیه له ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی حكومی له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی له‌سه‌ر هه‌موو شتێكدابێت وچاره‌سه‌ری ستراتیجی بۆ وڵات دابنێت وله‌سه‌روی هه‌مویاندا ئاسایش و ئابوری و ته‌ندروستی وخوێندن به‌جۆرێك كه حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی پابه‌ند بكات به‌به‌رنامه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له ئه‌زمونی حكومه‌تی دوایین كاتژمێره‌كان دوربگرین كه به‌رنامه‌و تێڕوانینی نابێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك مه‌عسوم خۆشحاڵیخۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه پێشانداو ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی و دووپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به‌وه هه‌یه كه گرنگی به‌چه‌ند بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بدات كه ناكرێت پشتگوێ بخرێن وگرتنه‌به‌ری چه‌ند پێوه‌رێكی ره‌سه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌حكومه‌تی داهاتوودا.
له‌لایه‌كی تر، هه‌ردوولا تاوتوێی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستپاكی وئارامی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه كرده‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا شێخ حه‌مودی داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم كرد بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی (باقیرهین) كه بڕیاره له 7 نیسانی داهاتوو ببه‌سترێت.