ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوویاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 له‌پازده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 174 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری ستایشی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی له‌دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تێیدا رێگه به سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌دات گواستنه‌وه‌ی پێویست له‌ده‌رماڵه‌ی له‌ناكاو یان هه‌ر ده‌رگایه‌كی تری خه‌رجكردندا بكه‌ن بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ ئه‌ندامانی حه‌شدی میللی له‌به‌رواری 1/1/2018 ه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی تۆزخورماتوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه به‌پێی داواكاری 50 په‌رله‌مانتار پێشكه‌شكرابوو به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی و دامه‌زراندن له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باو وه‌زاره‌ته‌كانی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بودجه، كه گومان ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی نا دادپه‌روه‌رانه پله‌كان له‌نێوان پارێزگاكاندا دابه‌شكرابن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه له‌لایه‌ن 80 په‌رله‌مانتار پێشكه‌شكرابوو، تێیدا داواكراوه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌زگای شه‌هیدان و زیندانی سیاسی سه‌ر به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و رێنماییه‌كانی ئیداری ودارایی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
دواتر ئه‌نجوه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تێیدا ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی تایبه‌ت به هه‌موو به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان ته‌نانه‌ت سامانی ئاژه‌ڵ له‌هه‌موو پارێزگاكاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی بۆ ناساندنی ناوچه‌ی سه‌عدان وهه‌ردوو ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و حه‌زه‌ر له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌كو ناوچه‌ی وێرانبوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای دارایی له‌سه‌ر وونكردنی كارتی ده‌نگده‌ر به‌گشتی وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی كارتی نوێ.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی به‌سه‌هو له‌پرۆژه‌ی یاسای چاكسازی به‌ندكراو وگیراوه‌كان كه‌وتبوون وله‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای دیارییه‌كانی وه‌رزشوانانی پاڵه‌وان ژماره (6)ی ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای په‌یمانگای پلاندانانی شارستانی و هه‌رێمی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا رۆژی چوارشه‌ممه 28/3/2018 له‌كاتژمێر یازده‌ی به‌یانی درێژه به‌دانیشتنه‌كه بدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/3/2018