ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی 7 یاسا دێنێت وكۆتایی به وه‌رزی یاسادانانی خۆی له 30 نیسانی داهاتوو دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/3/2018 له‌پازده‌مین دانیشتنی خۆیدا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژه‌ی پێدرا، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی 7 یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن تۆران به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 27 كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناحیه‌ی ئاڵتون كۆپری به‌ده‌ستی رژێمی به‌عس له‌كاتی راپه‌ڕینی شه‌عبانی ساڵی 1991.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ پێشنیاری هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی عیراقی ژماره (51)ی ساڵی 1979 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن راپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و وتاوتوێی پرۆژه یاسای چونه‌ناوه‌وه‌ی كۆماری عیراق بۆ رێكه‌وتنامه‌ی كاری ده‌ریایی ساڵی 2006 كرد، هه‌روه‌ها پرۆژه یاسای چونه‌ناوه‌وه‌ی كۆماری عیراق بۆ رێكه‌وتنامه‌ی ناسنامه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ریایی ژماره 185ی ساڵی 2003 كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو تاوتوێكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی ژماره 22ی ساڵی 2015 كرد كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای تۆماركردنی رۆڵه‌كانی عیراق (سه‌حوه‌كان) له‌سه‌ر میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ كرد، كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری ویاسایی وئاشتبونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پرۆژه‌یاسای دروستكردنی پلێتی دراوی نشتیمانی بۆ بنیاتنانی قوتابخانه‌و باخچه‌ی منداڵان كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای ماف و پاراستنی ئه‌ندازیاران كرد كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی خزمه‌تگوزاری و دارایی و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی تر، سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م له رۆژی 30/4/2018 به‌پێی ده‌ستور كۆتایی پێدێت، له‌كاتێكدا خولی ئێستای په‌رله‌مان رۆژی 30/6/2018 ته‌واو ده‌بێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه دانیشتنێكی ئاسایی یان نائاسایی به‌پێی پێویست ببه‌ستێت و دوپاتیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات دانیشتنێك ببه‌ستێت بۆ ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسا گرنگه‌كانی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌ندا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (173)ی ساڵی 1965 هه‌مواركراو، كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی پاش وه‌رگرتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه، رایگه‌یاند كه له‌دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌نگدان له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تكردن یان قه‌ناعه‌ت نه‌كردن به‌وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
دواتر دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
28/3/2018