سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ ژماره‌یه‌ك له ئیمام و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی پیاوانی ئاینی له له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی وبرایه‌تی ونه‌هێشتنی تائیفه‌گه‌ری ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/3/2018 به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگاكانی ئاینی وخێرخوازی له دیوانی وه‌قفی سوننی به‌ڕێز عامر جه‌نابی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك ئیمام و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری گوێبیستی ژماره‌یه‌ك له دۆسیه‌و كێشه‌كانی به‌رده‌م كاری پیاوانی ئاینی بوو و تیشك خرایه‌سه‌ر رۆڵیان له ئاشتبونه‌وه‌ی كۆمهڵایهتیداو به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی گه‌وره‌ی پیاوانی ئاینی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی وبرایه‌تی ونه‌هێشتنی تائیفه‌گه‌ری وههوڵهكانیان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئاسایشی وڵات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی پێداگیری له‌سه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ێت پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای عیراقی تێكبده‌ن وههرهسهێنان به پلانه تێكده‌ره‌كان كرد.
هه‌روه‌ها جبوری هه‌ڵوێسته‌كانی پیاوانی ئاینی وگیانی نشتیمانپهروهرانهیان له تێكشاندنی تیرۆردا به‌رزنرخاند و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای لێ‌كردن به‌رده‌وام بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی میانڕه‌وی و لێبورده‌یی وروبهڕوبونهوهی داواكارییه‌كانی ته‌كفیركردن و توندڕه‌وی وئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك وڵات‌دا تێكبده‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
31/3/2018