سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی به‌سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ میسر ده‌كه‌وێت و جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنی‌ هاریكاری‌ له‌نێوان عیراق ومیسر له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/4/2018 چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز عه‌لی‌ عه‌بدولعال كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات وپه‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌ هاوبه‌ش كرا.
جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ دوچاری‌ چه‌ندین ئالنگاری‌ ده‌بێته‌وه‌ وئه‌وه‌ش واپێویست ده‌كات هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی وله‌هه‌موو بواره‌كاندا بكرێت و گووتی‌:” عیراق خوازیاره‌ هاریكاری‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا فراوان بكات وله‌سه‌روی‌ هه‌مویاندا وڵاتی‌ میسر”، هه‌روه‌ها جبوری‌ جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كرده‌وه‌ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی‌ هاوكاری‌ و شاره‌زایی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنی‌ هه‌ردوو وڵات به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌بواره‌كانی‌ یاسادانان و چاودێری‌ بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز عه‌بدولعال ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كانی هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستاندا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی وڵاته‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌ بۆ زیادكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كاندا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com