سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ده‌كه‌وێت وجه‌خت له‌سه‌ر خواستی عیراق ده‌كاته‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وهه‌رێمی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری وئارامی ناوچه‌كه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/4/2018 چاوی به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی میسری به‌ڕێز شه‌ریف ئیسماعیل كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵأت وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی سیاسی وئاسایشی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و بواره‌كانی هاوكاری هاوبه‌ش وچۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی عیراق له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه واپێویست ده‌كات كه رێكه‌وتنامه‌و گفتوگۆی جددی زیاتر بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ قه‌یرانه‌كان دور له زمانی زبر و گووتی كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وهه‌رێمی به‌هێزبكات له‌رێگه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد به‌تایبه‌تی میسر به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق بكه‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداری له‌دۆسیه‌ی وه‌به‌رهێناندا بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر كاراكردنی رێكه‌وتنامه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری خوێندندا له‌رێگه‌ی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م قوتابیانی عیراقی وئاسانكردنی رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتن و نیشته‌جێبون بۆ ئه‌وان و جبوری رۆڵی میسری له‌پاڵپشتیكردنی وبه‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پالپشتیكردنی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاراكردنی هاوكاری له‌نێوان عیراق ومیسر له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بواری ئاسایش و ئابوری‌دا.