سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت پله‌ی‌ زانستییان زیاد بكه‌ن

له‌میانه‌ی‌ چاودێریكردنی‌ بۆ كۆنگره‌ی‌ توانا زانستیه‌كاندا…
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت پله‌ی‌ زانستییان زیاد بكه‌ن
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/3/2018، ئاماده‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كه‌می‌ گفتوگۆ بوو، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ (عه‌تا‌و) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ستراتیجیه‌كان و په‌ره‌پێدانی‌ تواناكان به‌چاودێری سه‌رۆك جبوری‌ و له‌ژێرناونیشانی ” په‌ره‌پێدانی‌ توانا زانستیه‌كان، به‌شدارییه‌كی‌ كارایه‌ بۆ بنیاتنانی‌ دواڕۆژی‌ عیراق” وبه‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی زانكۆ وتوێژه‌رو راگڕانی‌ كۆڵێژ و سه‌رۆكی‌ چه‌ند رێكخراوێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ وپه‌روه‌رده‌كاران
به‌سترابوو.
جبوری‌ له‌وته‌یه‌كیدا له‌كۆنگره‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌هره‌و توانا زانستیه‌كان سامانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ وڵاتن له‌ بنیاتنانی زانستی و ئابوری‌ و چاودێریكردنی‌ ئه‌و توانانه‌ وپه‌ره‌پێدانیان به‌پێی‌ بنه‌مای‌ دروست ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ چه‌سپاندن وبه‌هێزكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ شارستانی وڵات، كه‌ ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا دامه‌زراندنه‌ بۆ قۆناغێكی‌ نوێ له‌ گه‌شه‌پێدانی‌ زانستی ورۆشنبیری‌ وفێركردن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی:” پێویسته‌ گرنگی‌ به‌م لایه‌نه‌ گرنگه‌ بدرێت ولێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌موو ورده‌كارییه‌كان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان وبه‌هێزكردنی‌ تواناو وزه‌یان به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی‌ په‌یڕه‌وه‌كانی‌ خوێندن وزیادبونی‌ ژماره‌ی‌ زانكۆكان وگه‌شه‌كردنی‌ شێوازی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان وچۆنیه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ به‌پێی‌ پێویست”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بڕه‌خسێندرێت ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت پله‌ی‌ زانستییان زیاد بكه‌ن وده‌بێت سوود له‌ یاساكان وه‌ربگیرێت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌، سه‌ره‌ڕای‌ فراوانكردنی‌ بازنه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ زانستی له‌ڕێگه‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌شداریكردنی‌ زۆرترین كه‌س له‌م بواره‌دا، جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری‌ ده‌وڵه‌ت بن یان له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، یان هه‌ركه‌سێكی‌ تر كه‌ ده‌یه‌وێت سوود له‌ ده‌رفه‌ته‌كه‌ ببینێت و خوێندنی‌ خۆی‌ ته‌واو بكات.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
24/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com