سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌میانه‌ی‌ وته‌یه‌كیدا له‌كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی له‌قاهیره‌: ئێمه‌ له‌جیاتی‌ ئێوه‌و هه‌موو جیهان جه‌نگی دژی تیرۆرمان كردوه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ له‌ وته‌یه‌كیدا له‌كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی له‌قاهیره‌، دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆر یه‌كێكبوو له‌ دیارترین ئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م وڵاتی‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌بیدا و عیراق یه‌كێكبوو له‌گۆڕه‌پانه‌كانی‌ وئێمه‌ له‌جیاتی ئێوه‌و هه‌موو جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێ وێنه‌ روبه‌ڕوبوی‌ بوینه‌وه‌ تا توانیمان به‌یارمه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ سه‌ركه‌وین به‌سه‌ریدا وهاوڵاتیانی‌ خۆمان رزگاربكه‌ین.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گوتی:” به‌هۆی‌ ئه‌و جه‌نگه‌وه‌ عیراق هه‌زاران قوربانیدا وچه‌ندین شارو شوێنی‌ مێژوویی‌ و شارستانی‌ به‌ته‌واوه‌تی تێكدران:، و ئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ پاڵپشتیكردنی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی بۆ عیراق له‌ قۆناغی داهاتوودا كرد كه‌بریتیه‌ له‌ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی‌ بیری‌ تیرۆریستی‌.

هه‌روه‌ا دكتۆر جبوری‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر دۆزی‌ فه‌له‌ستین و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ فه‌له‌ستین تا ئێستا دۆزی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێمه‌یه‌ و هه‌موو خوله‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی ولوتكه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ كردوته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاو بۆ ئه‌و دۆزه‌ نه‌كراوه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی‌ شاری‌ قودسی‌ پیرۆزبێت وئه‌ندامێتی‌ ته‌واوی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هه‌بێت.

له‌درێژه‌ی‌ وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌باشترین چاره‌سه‌ر بریتیه‌ له‌ كاراكردنی‌ كاری‌ په‌رله‌مانێتی‌ عه‌ره‌بی، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی‌ سێ‌ رێڕه‌وی‌ یه‌كانگیر ده‌بێت، یه‌كه‌میان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتیه‌كانمان ببێته‌ دروستكه‌ری‌ بڕیاری‌ سیاسی و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌وڵاتاندا ودروستكه‌ری‌ بڕیاری‌ سیاسی وئابوری‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ببی به‌گشتی‌، دووه‌میان، گواستنه‌وه‌ی‌ یه‌كده‌نگی عه‌ره‌بی له‌بازنه‌ی‌ نیه‌ت چاكیه‌وه‌ بۆ ئاسمانی‌ كاری‌ هاوبه‌ش له‌رێگه‌ی‌ كاراكردنی‌ رێكه‌وتنامه‌ گرنگه‌كانی‌ عه‌ره‌بی وه‌كو رێكه‌وتنامه‌ی‌ یه‌كگرتوویی ئابوری‌ عه‌ره‌بی ورێكه‌وتنامه‌ی‌ به‌رگری‌ عه‌ره‌بی هاوبه‌ش وهه‌وڵدان بۆ به‌ستنی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ تر بۆ سودوه‌رگرتن له‌سامانی‌ سروشتی‌ و مرۆڤی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی ودوارۆژی‌ نه‌وه‌كانی‌، وه‌كو كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ عه‌ره‌بی هاوبه‌ش وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ خاڵی‌ سێیه‌م بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی ببێته‌ لایه‌نی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ كێشه‌كانی‌ سیاسی وئاسایشی‌ نێوان حكومه‌ته‌كانی‌ عه‌ره‌بی وگه‌له‌كانیان له‌لایه‌ك و نێوان هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی‌ عه‌ره‌بیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زمونی‌ ئێمه‌ له‌عیراق وچه‌ند ئه‌زمونێكی‌ تری‌ هاوشێوه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ چه‌ك هه‌رگیز نابێته‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان، به‌ڵكو گفتوگۆ سه‌ركه‌وتوترین رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان وگه‌یشتن به‌خاڵی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكیه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com