سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: ئێمه‌ له‌به‌رده‌م به‌رپسیارێتیه‌كی‌ میژوویی‌ گه‌وره‌داین بۆ سه‌لماندنی توانای‌ چینی سیاسی له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ راسته‌قینه‌ له‌بواری‌ ئابوریدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ عیراق ببێته‌ هاوبه‌شێك بۆ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهان

له‌میانه‌ی‌ ئاماده‌بونیدا له‌ كۆنگره‌ی‌ باقیره‌ینی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌…
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: ئێمه‌ له‌به‌رده‌م به‌رپسیارێتیه‌كی‌ میژوویی‌ گه‌وره‌داین بۆ سه‌لماندنی توانای‌ چینی سیاسی له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ راسته‌قینه‌ له‌بواری‌ ئابوریدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ عیراق ببێته‌ هاوبه‌شێك بۆ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهان
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/4/2018 له‌وته‌كه‌یدا له‌كۆنگره‌ی‌ باقیره‌یندا كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی له‌شاری‌ به‌غدا، دووپاتیكرده‌وه‌:” ئێمه‌ له‌به‌رده‌م به‌رپسیارێتیه‌كی‌ میژوویی‌ گه‌وره‌داین بۆ سه‌لماندنی توانای‌ چینی سیاسی له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ راسته‌قینه‌ له‌بواری‌ ئابوریدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ عیراق ببێته‌ هاوبه‌شێك بۆ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهان و رۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ له‌په‌ره‌پێدان وگه‌شه‌پێداندا ببینێت”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی:” پێویسته‌ تێروانێنێكی‌ ستراتیجی و ئابوریمان هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی جه‌نگ و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ وپشت به‌ستن به‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار بۆ ده‌رچووان دابین بكه‌ین له‌وڵاتێكدا كه‌ هه‌موو هۆكاره‌كانی‌ كشتوكاڵی‌ به‌هێزی‌ تێدایه‌و یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی‌ وزه‌ی‌ جیهانه‌”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ :” ئیراده‌ی‌ گۆڕین پێویستی‌ به‌ كردارێكی‌ شۆرشانه‌ی‌ دیموكراتی هه‌ڵبژاردنانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌یه‌ك كاتژمێردا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ بۆ چوار ساڵ ده‌بێت” هه‌روه‌ها گووتی‌:” پێویسته‌ گه‌لی‌ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان بڕیاری خۆی‌ بدات وره‌زامه‌ندی و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ خۆی‌ پێشان بدات ودواتریش خۆی‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان پاش هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆی‌”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com