سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات پێداچونه‌وه بۆ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیس دیالا بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/4/2018 له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، داوای له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كرد پێداچونه‌وه بۆ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیس دیالا بكات.
به‌ڕێزی له‌لێدوانه‌یدا گووتی:
به‌هۆی كاره گه‌وره‌كانی ورۆڵی دیاری له‌پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگای دیالا، داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ین پێداچونه‌وه بۆ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیس دیالا بكات، به‌هۆی كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی ناوبراو له‌پۆسته‌كه‌ی خۆی له‌به‌هێزكردنی ئاشتی میللی وناوخۆیی وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامێكی دڵنیایی ده‌داته دانیشتوانی پارێزگاكه دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/4/2018