سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌شاندێكی هۆزه‌كانی بۆموسا ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی هۆزه‌كان له‌چه‌سپاندنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/4/2018 پێشوازی له‌شاندێكی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی بۆموسا و هۆزی عه‌ززه ده‌كات.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی وڵات وپێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو و رۆڵی هۆزه‌كان له‌چه‌سپاندنی بنه‌مای پیكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كانی مه‌زهه‌بی و توندڕه‌وی و تیرۆر وبه‌هێزكردنی گیانی لێبورده‌یی وپاڵپشتیكردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێكرا.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی ئابوری عیراقی وبه‌رزكردنی ئاستی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان وكاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و جه‌خت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی پلانی نوێ كرایه‌وه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وسودوه‌رگرتن له سامانی وڵات و كاراكردنی فاكته‌ره‌كانی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/4/2018