سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دۆسیه‌ی ئاسایش و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/4/2018 پێشوازی له وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی دۆسیه‌ی ئاسایش كرا‌و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وڵاتداو كاره‌كانی له به‌رپاكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌موو پارێزگاكاندا.
جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست وئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كرده‌وه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی پێویست وره‌خساندنی ژینگه‌ی گونجاو سه‌قامگیر بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاوڵاتیان به‌بێ هیچ رێگرێك و گوتی:” هیوادارین كه ده‌زگاكانی ئاسایش له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه‌دابن، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی به‌سه‌ر تیرۆر‌و ربه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ده‌رچوو له‌یاسا”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ده‌زگاكانی ئاسایش ئاگاداربن و رێگری بكرێت له‌هه‌وڵه‌كانی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان وسه‌قامگیری وڵات له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی تیرۆر‌و تیرۆریستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌دواداچونی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به‌پاراستنی ئاسایشی گه‌لی عیراق كرد و دووپاتیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/4/2018