سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئۆردنی ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری ئابوری و بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/4/2018 پێشوازی له‌شاندێكی په‌رله‌مانی ئۆردنی كه پێكهاتبوو له چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی شانشینی ئوردنی هاشمی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی به‌جۆرێك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات بكات و په‌یوه‌ندی برایه‌تی و دراوسێتی به‌هێز بكات.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی شانده‌كه پیرۆزبایی خۆیان ئاراستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌تن به‌سه‌ر تیرۆرداو رزگاركردنی ناوچه‌كان له‌تیرۆریستانی داعش.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هاوكاری ئابوری وبازرگانی و به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/4/2018