سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ وهه‌وڵه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمی‌ بۆ پاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆزی توركیا و ئێران تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/4/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی وئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردولا له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا.
جبوری‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌رێگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و چه‌سپاندنی دیموكراتیه‌ت وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ رۆڵی‌ توركیای له‌پاڵپشتیكردنی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق وپێشكه‌شكردنی هاوكاری‌ بۆ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌كی‌ تر، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/4/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ كۆماری‌ ئیسلامی ئێران له‌ عیراق به‌ڕێز ئیرج مه‌سجدی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان عیراق وئێران وخزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها دیارترین ئالنگارییه‌كانی‌ بواری‌ ئاسایش و سیاسی له‌عیراق وناوچه‌كه‌ وهاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی هه‌رێمی‌ وعه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی‌ كرده‌وه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رۆڵی‌ ئێرانی له‌هاوكاریكردنی‌ عیراق ویارمه‌تیدانی گه‌لی‌ عیراق له‌ قه‌یرانه‌كاندا به‌رزنرخاند.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
9/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com