سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی قوربانیانی روداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی سه‌ربازی له باڵیۆزی جه‌زائیر له‌عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/2018 سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری جه‌زائیری له‌به‌غدا كرد وچاوی به باڵیۆز عه‌بدولقادر بن شاعه كه‌وت به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی قوربانیانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی بۆفاریك.
به‌ڕێزی دڵگرانی خۆی پێشاندا و سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكومه‌تی جه‌زائیر كرد بۆ ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه و داوای له خوای گه‌وره كرد قوربانیان به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات وهیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست و هیوای خواست كه ئاسایش و ئارامی له‌هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌رپابێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/4/2018