سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی یه‌كێتی‌ تۆپی پێ ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی‌ پاڵپشتیكردنی‌ تۆپی پێی عیراقی ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ هیواو ئاواته‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/4/2018 پێشوازی‌ له‌ شاندی یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز عه‌بدولخالق مه‌سعود كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ تۆپی پێی‌ عیراقی و خواست وئامانجه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ بۆ داهاتوو كراو جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی‌ پاڵپشتی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دیهێنانی‌ خواست و هیواكانی‌ شه‌قامی وه‌رزشی‌ كرایه‌وه‌.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌وڵ و كاره‌كانی یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ عیراق بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر یاریگاكان به‌رزنرخاندو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌ن له‌م خوله‌یدا گرنگیه‌كی‌ باشی به‌ وه‌رزش داوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ چه‌ند یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌بواری‌ وه‌رزشیه‌وه‌ له‌ژێر گرنگیدانی ئه‌نجومه‌ندابوون، به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌زگاكان ویانه‌و هه‌ڵبژارده‌و ئه‌ستێره‌ی‌ وه‌رزشی‌ وهه‌واداران.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌پێی‌ رێوشوێنی‌ یاسایی كراو تیشك خرایه‌سه‌ر بارودۆخی‌ تۆپێ پێی‌ عیراق، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر چه‌ند یاریگایه‌كی‌ عیراقی و جه‌خت له‌ه‌سه‌ر ره‌خساندنی بارودۆخی‌ گونجاو كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ رێگه‌خۆشكه‌رێك بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كجاره‌كی‌ وبه‌رز ڕاگرتنی ناوی‌ عیراق له‌بۆنه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
15/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com