سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كاته‌وه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی وبه‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عیراق
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ میوانخانه‌ی شێخ عه‌دنان جه‌نابی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كاته‌وه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی وبه‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عیراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/4/2018 سه‌ردانی ناحیه‌ی له‌تیفیه‌ی كرد و چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كانی هۆزی جه‌نابی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو سه‌باره‌ت به بارودۆخی خزمه‌تگوزرای و ئاسایش و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی بوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی رۆڵی خه‌ڵكه‌كه له‌پاراستنی ئاسایشی خۆیان و هه‌وڵی هۆزه‌كان له‌هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرا‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌رزكردنی ئاستی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان له‌به‌غداو هه‌موو پارێزگاكانی وڵات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” پێویسته هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو وبه‌شداری كارا بكه‌ن بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی وبه‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عیراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2018