سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته گه‌نده‌ڵی بواری هه‌ڵبژاردن و سه‌رپێچیكردنی حورمه‌تی ده‌نگدان ویاریكردن به‌ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر به‌تاوان بناسرێت
له‌میانه‌ی ئامادهبونیدا له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می تۆڕی عه‌ربی بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته گه‌نده‌ڵی بواری هه‌ڵبژاردن و سه‌رپێچیكردنی حورمه‌تی ده‌نگدان ویاریكردن به‌ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر به‌تاوان بناسرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می تۆڕی عه‌ره‌بی بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاریدا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌تاوانناساندنی گه‌نده‌ڵی بواری هه‌ڵبژاردن و سه‌رپێچیكردن بۆ سه‌ر حورمه‌تی ده‌نگدان و یاریكردن به‌ویستی ده‌نگده‌ر كرده‌وه‌و ئه‌و كاره‌ش به‌به‌شداریكردن وچاودێریكردن له‌لایه‌ن هه‌موو چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵی وڵات له ده‌ركردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تێك كه ته‌عبیر له گه‌ل بكه‌ن و خواسته‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جبوری رونیكرده‌وه كه مه‌ترسی گه‌نده‌ڵی كه‌مترنیه له مه‌ترسی تیرۆر و گووتی كه ئێمه له‌سه‌نگه‌ردا روبه‌ڕوی شه‌ڕی تیرۆر ده‌بین به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری خیانه‌ت و غه‌در له‌ئێمه ده‌دات، هه‌ربۆیه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌كو مه‌ترسیدارترین بهرهبهستهكانی گه‌شه‌پێدان پێویستی به‌كاركردنی هاوبه‌ش له‌ئاستی حكومیدا هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوازه قیزه‌ونه‌كانی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی، گرنگی كۆنگره‌كه له‌وه‌دایه كهقۆناغهكه پێویستی به‌گۆڕانكاری گرنگ و جه‌وهه‌ری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌بواری كاراكردنی بنه‌ماكانی لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قهلاچۆككردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌روی گرنگی پێدانی هاوڵاتیانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ ته‌نها كێشه‌یه‌كی ساده نیه به‌ڵكو بووه‌ته كاره‌ساتێكی تێكده‌ر بۆ وڵات له‌بواری ژێرخانی ئابوری و خولقاندنی حاڵه‌تی بێ هیوایی له‌لای گه‌لدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/4/2018