سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: عیراق پێویستی‌ به‌هاوكاری‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌شداریپێكردنی‌ هه‌موولایه‌ك له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ نێردراوی‌ ئه‌مریكا بۆ عیراق
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: عیراق پێویستی‌ به‌هاوكاری‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌شداریپێكردنی‌ هه‌موولایه‌ك له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/4/2018 پێشوازی‌ له‌ نێردراوی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێز برێت ماككۆرك وبه‌ئاماده‌بونی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌عیراق به‌ڕێز دۆغلاس سیلێمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆ و هه‌رێمی كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان عیراق وئه‌مریكا له‌ دۆسیه‌كانی‌ تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ وڵاتدا كرا و سه‌رۆك جبوری‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ سه‌رخستنی‌ ئه‌زمونی‌ دیموكراتی له‌رێگه‌ی‌ دابینكردنی‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گوتی‌ كه‌ عیراق پێویستی‌ به‌هاوكاری‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌شداریپێكردنی‌ هه‌موولایه‌ك له‌پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا به‌تایبه‌تی‌ ئاواره‌كان له‌ خیوه‌تگاكان و هاوڵاتیانی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان له‌تیرۆرو جه‌ختی‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنی‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی‌ عیراقیه‌كان بۆ نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مانی‌ داهاتوودا كرده‌وه‌.
جبوری‌ پاڵپشتیكردنی‌ ئه‌مریكای بۆ عیراق وگه‌له‌كه‌ی‌ له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆر و پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ مرۆیی بۆ ئاواره‌كان به‌رزنرخاندو داوایكرد كۆمپانیاكانی ئه‌مریكی‌ رۆڵی‌ گه‌وره‌ ببینن له‌ هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌قۆناغی داهاتوودا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز برێت ماككۆرك دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا و له‌هه‌مان كاتیشدا رۆڵ و كاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ له‌ به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت له‌وڵاتدا به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
17/8/2018

print


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com