سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی پیرۆزبایی له برا ئێزیدییه‌كان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/4/2018 له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی له برا ئێزیدییه‌كان كرد.
به‌ڕێزی له‌لێدوانه‌كه‌یدا گووتی:” به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی، گه‌رمترین پیرۆزبایی له رۆڵه‌كانی گه‌لی ره‌سه‌نی عیراق ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی برا ئێزیدییه‌كان و داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات‌دا به‌رپابكات و متمانه‌ی هه‌موومان به‌دوارۆژی نه‌وه‌كانی داهاتوو زیاد بكات و هیوای ئێمه به‌دی بێنێت له چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان وهیواخوازین برا ئێزدییه‌كان هه‌رده‌م له‌خێرو خۆشیدابن وهه‌موو ساڵێك و هه‌موولایه‌ك له‌خێرو خۆشیدابن”.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/4/2018