نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی شاری ئاوی له‌به‌غدا: ده‌ستكه‌وتی له‌و جۆره روییهكی نوێ ده‌داته وڵات
له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونیدا له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی شاری ئاوی
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی شاری ئاوی له‌به‌غدا: ده‌ستكه‌وتی له‌و جۆره روییهكی نوێ ده‌داته وڵات
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز عه‌بدولمه‌لیك حوسه‌ینی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/4/2018 ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی شاری ئاوی له‌دورگه‌ی به‌غدای گه‌شتوگوزاری بوو.
به‌ڕێزی له‌وته‌یه‌كیدا رونیكرده‌وه كه جێگای خۆشحاڵیه‌وه له‌و ساته‌دا وله‌و شوێنه گوزارییهدا به‌دیداری یه‌كتر بگه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه گوزارییه كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی نوێ و چه‌ندین ئاماژه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عیراقیه‌كان توانیان سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر دواكه‌وتوویی و ئه‌وانه‌ی داوای تێكدان و تاریكی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها حوسه‌ینی ئاشكرایكرد كه دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش، پێویسته هه‌موو شوێنه‌واری تێكدان و كوشتن و بڕین لاببرێن و ده‌ست بكرێت به قۆناغێكی نوێ له‌سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دادپه‌روه‌رانه كه یاسا تێیدا سه‌روه‌ربێت وئاشتی له‌هه‌موو ناوچه‌كانیدا به‌رپابێت.
هه‌روه‌ها گووتی:” یه‌كێك له پێداویستیه‌كانی پاراستنی ده‌وڵه‌ت بریتیه له به‌شداریكردنی كارا له دروستكردنی بڕیار‌و وجێبه‌جێكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی، له‌گه‌ڵ بڕوابوون به‌مه‌رجه‌عیه‌تی ده‌وڵه‌ت وه‌كو ته‌نها پارێزه‌ر بۆ مافه‌كانی هاوڵاتیان به‌هه‌موو چین و توێژ‌و پێكهاته‌كانی”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/4/2018