به‌یاننامه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/4/2018 له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا، دوپاتیكرده‌وه كه جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌ی ئه‌و دیداره‌بوو كه جێگری سه‌رۆككۆمار به‌ڕێز ئوسامه نوجێفی له 20 مانگی نیسان میوانداری ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردبوو.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه، نوسینگه‌كه‌مان ده‌یه‌وێت ئه‌وه بخاته‌ڕوو كه گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئاماده‌بووی دیداره‌كه گشتی بوون وتایبه‌ت نه‌بوون به دۆسیه‌كی دیاریكراو و دیداره‌كه تاوتوێی قۆناغی دوای تیرۆریستانی داعش به‌گشتی كرا‌و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه وێرانبوه‌كان وده‌ستكردن به دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
ئێمه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوازیاره به‌رده‌وامی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بدات بۆ گه‌یشتن به تێڕوانینێكی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌قۆناغی داهاتوو، كه پێویستی به‌یه‌كده‌نگی هه‌یه ودوركه‌وتن له‌ناكۆكی وپه‌رته‌وازه‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی به‌ڕێزی بۆ به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی نشتیمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه پشت به بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت ده‌كاته‌وه دور له سه‌نگه‌رلێدانی مه‌زهه‌بی و دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌موو عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی ده‌گرێته‌وه وئێمه قبوڵناكه‌ین چالاكیه‌كان به‌مه‌به‌ستی سیاسی یان هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێندرێن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/4/2018