سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ ودۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ رۆمانیا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/4/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ رۆمانیا له‌عیراق به‌ڕێز جاكۆب برادا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ كراو تیشك خرایه‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوولا وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ ناو قۆناغێكی‌ نوێداو پێویستی‌ به‌هاوكاری‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كانی و گوتی:” هیواخوازین رۆمانیا به‌شداری‌ بكات له‌ دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیان و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی هاوكاری‌ وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عیراق ورۆمانیا له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی‌ هه‌ردوولا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز برادا رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌پاراستنی سه‌قامگیری وڵات به‌رزنرخاند و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر خواستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌ بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ عیراق وبه‌شداریكردنی‌ كارا له‌ هه‌ردوو دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێناندا.
***
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
22/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com