سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاودێری هاوپه‌یمانێتیه‌كی هۆزه‌كانی بناری حه‌مرین بۆ یه‌كڕیزی و پاڵپشتیكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ شاندێكی هۆزه‌كانی دیاله‌دا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاودێری هاوپه‌یمانێتیه‌كی هۆزه‌كانی بناری حه‌مرین بۆ یه‌كڕیزی و پاڵپشتیكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/4/2018 پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كانی دیاله كرد‌و چاودێری ئیمزاكردن له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوپه‌یمانێتی هۆزه‌كانی بناری حه‌مرین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و پاڵپشتیكردنی ده‌وڵه‌ت كرد.
سه‌رۆك جبوری له‌دیداره‌كه‌دا دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه جێگای شانازییه و سهربهرزییهكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه ئێوه پێشڕه‌ون بۆ ئه‌وانی تر و گوتی:” قوربانیدانی گه‌وره‌ی ئێوه له‌پێناو پاراستنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی یه‌كده‌ستی خۆتان جێگای شانازی وسهربهرزییهو ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه‌داو كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌پارێزگای دیاله”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌گرنگی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری وده‌رفه‌تی كار كرده‌وه بۆ دابینكردنی ژیانێكی ئاسوده بۆ مرۆڤه‌كان و گوتی:” پێویسته ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان بدۆزێته‌وه و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیانی ئاسوده دابین بكات”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شانده‌كه رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رپاكردنی سه‌قامگیری له‌وڵاتداو هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی نشتیمانی بۆ هه‌موو توێژه‌كانی گه‌لی عیراق به‌بێ جیاوازی به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/4/2018