سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: تیرۆر دوژمنی سه‌ره‌كی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگایه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/4/2018 سه‌ردانی مه‌ندای سابیئه‌ی مه‌ندائیه‌كان له به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا جبوری گوێبیستی كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م مه‌ندائیه‌كان له‌عیراق وچۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه برا سابیئیه‌كان هاوڵاتی ره‌سه‌نی عیراقن و عیراق به‌پێكهاته‌كانیه‌وه جوانه وبه‌بێ پێكهاته‌كان عیراق عیراق نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان كۆنترین كۆمه‌ڵه‌كانی مرۆڤن كه له‌عیراق نیشته‌جێبون وپێویسته پارێزگاری له‌و جیاوازییه گرنگه له كۆمه‌ڵگای عیراقی‌دا بكه‌ین وشانازی پێوه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی ورێگه‌گرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری وڵات تێكبده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری رونیكرده‌وه كه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستیپێكردووه و خواستێكی گه‌وره له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كان هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عیراقدا به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی كه‌مینه‌كانی وڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایش سه‌قامگیره و ناوچه‌كانیان ئاماده‌ییان تێداهه‌یه بۆ هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” پێویسته هاوڵاتی پاڵپشتی ده‌زگاكانی ئاسایش وڵات بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆیان و پاراستنی هاوڵاتیان له‌توندوتیژی و تیرۆر و پێویسته هه‌مومان كاربكه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی بنه‌ماكانی هاوڵاتیبون و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ی دیموكراتیه‌ت و یاسادا”.
***
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/4/2018