هومام حه‌مودی‌ پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی “للامی” وه‌كو نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات و داواده‌كات كاری‌ زیاتر بكرێت بۆ پێدانی مافه‌كانی خێزانی رۆژنامه‌وانی

جێگری یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی “للامی” وه‌كو نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات وپیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ندیكا كردو داوای لێكردن كاری‌ زیاتر بكه‌ن وبه‌رده‌وامی‌ بده‌ن به‌كاری‌ پیشه‌یی به‌رپسیار بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانی‌ رۆژنامه‌نوسان ومافی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و به‌دواداچونی‌ كاروباری‌ برینداره‌كان.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ ستایشی كه‌شوهه‌وای‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ندیكاكه‌ كرد و دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌نوسان شایه‌نی‌ هه‌مو پاڵپشتیه‌كن و ئه‌وان رۆڵێكی‌ گرنگیان هه‌بوو له‌ پاڵپشتیكردنی‌ جه‌نگی رزگاركردن و سه‌ركه‌وتن وچه‌سپاندنی بنه‌ماكانی‌ سه‌قامگیری له‌ عیراق و داوایكرد كاری‌ زیاتر بكرێت بۆ پێدانی مافه‌كانی خێزانی رۆژنامه‌وانی به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی‌ قوربانیدانی گه‌وره‌یاندا بگونجێت


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com