سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و پاڵپشتیكردنی عه‌ره‌بی بۆ عیراق له‌دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بواره‌كانی تر له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عوممانی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/4/2018 پێشوازی له باڵیۆزی عوممان له عیراق به‌ڕێز خه‌میس كوڕی فارس محمد فارسی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئاسایش و سیاسی له‌عیراق وناوچه‌كه خرایه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ عیراق له‌دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان به‌هۆی تیرۆر كرده‌وه‌و به‌شداریكردنی كارا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیان و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كان و گوتی:” عیراق خوازیاره هاریكاری زیاتر له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كان و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا بكات”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوپاتیكرده‌وه:” ئالنگارییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه پێویستی به‌رێكه‌وتنامه‌و گفتوگۆی زیاتر هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان دور له‌زمانی زبر”، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی وڵاتی عوممانی له‌پاڵپشتیكردنی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز فارسی رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌رزنرخاند و جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی وڵاتی عوممان بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/4/2018