سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات ده‌ست به گفتوگۆی راسته‌قینه بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی نشتیمانی
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ شاندێكی سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كانی هۆزی ره‌بیعه‌دا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات ده‌ست به گفتوگۆی راسته‌قینه بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی نشتیمانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/4/2018 به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز محمد روبه‌یعی، پێشوازی له شاندێكی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی هۆزی ره‌بیعه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانبوو سه‌باره‌ت به بارودۆخی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه وتیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاسایش و رۆڵی هۆزه‌كان له گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاشتبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت هۆزه‌كان رۆڵی كارا ببینن له‌قۆناغی داهاتوودا به‌تایبه‌تی له‌بواری پاڵپشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری چاوه‌ڕوانكراو و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عیراق به‌بێ جیاوازی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی ورێگه‌گرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری وڵات تێكبده‌ن و داوایكرد كه ده‌ست بكرێت به‌گفتوگۆی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌لایه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پاڵپشتیكردنی هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كاندا به‌رزنرخاند.