حه‌مودی به‌رپسیارێتی كاراكردنی یاسای ده‌روازه سنوره‌كان وپاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌خاته ئه‌ستۆی سهرۆكوزیران حه‌یده‌ر عه‌بادی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شێخ د.هومام حه‌مودی دڵگرانی خۆی پێشاندا له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی كوردستان به‌جۆرێك كه زیان به به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌گه‌ێنێت و ئه‌و كاره‌ی به‌پلانێك له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ لێدانی ئابوری نشتیمانی .
شێخ حه‌مودی دوپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی بهدهروازهكانی سنوری وڵات كرد و بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌رهه‌می ته‌ماته له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان كهلهژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی هاوبه‌شه دێته‌ناو وڵات و گوتی كه ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ی خاڵه‌كانی پشكنینی پرۆسه‌كانی هاوبه‌شیش رێگریان لێنه‌كراوه.
حه‌مودی به‌رپسیارێتی كاراكردنی یاسای ده‌روازه سنوره‌كانی خسته ئه‌ستۆی سهرۆكوزیران حه‌یده‌ر عه‌بادی وئه‌و بابه‌ته‌ی به تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك وه‌سفكرد بۆ توانای سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌پاراستنی به‌رهه‌می نشتیمانی وداوای لێ‌كرد ده‌ستبه‌جێ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌و به‌رهه‌مه‌كانی تری كشتوكاڵی له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كاندا قه‌ده‌غه بكات وداوا له فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی هاوبه‌ش بكات پابه‌ندی به‌خشته‌ی كشتوكاڵیه‌وه بكه‌ن.