سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌ردانی هۆزی‌ بۆمه‌فره‌ج له‌به‌غدا ده‌كات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌و وچۆنیه‌تی‌ باشتركردنی باری‌ خزمه‌تگوزاری‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26/4/2018 به‌ئاماده‌بونی‌ په‌رله‌مانتار ئه‌مه‌ل قازی‌، سه‌ردانی هۆزی‌ بۆمه‌فره‌ج له‌به‌غدا كردو چاوی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك و كه‌سایه‌تی‌ هۆزه‌كه‌ له‌میوانخانه‌ی‌ شێخ عامر ره‌شید ئه‌لبۆمه‌فره‌ج كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وڵات له‌چوارچێوه‌ی‌ گشتیدا كراو تیشك خرایه‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوو به‌تایبه‌تی‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ شاری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت وپارێزگاكانی‌ تر وچۆنیه‌تی‌ كاراكردنی‌ هه‌مو رێوشوێنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی‌ تایبه‌ت و پرۆژه‌ بچوكه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی بێكاری‌ و باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ بژێوی‌ ژیانی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ رۆڵی‌ هۆزه‌كان كرا له‌ پاراستنی ئاسایشی‌ وڵات وروبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و پاراستنی هاوڵاتیان و پاڵپشتیكردنی‌ هێزه‌كانی ئاسایش له‌چه‌سپاندنی سه‌قامگیریداو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی‌ و لێبورده‌یی ونه‌هێشتنی‌ هه‌موو نیشانه‌كانی تیرۆر و ناكۆكی مه‌زهه‌بی ودیارده‌ خراپه‌كان.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
26/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com