هومام حه‌مودی: حه‌شدی میللی موڵكی گه‌ل و وڵاته و نابێت كارمه‌نده‌كانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بپاڵێون
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/4/2018 چاوی به‌كۆمه‌ڵێك له خۆبه‌خشه‌كانی یه‌كه‌می حه‌شدی میللی كه‌وت و دوپاتیكرده‌وه كه نابێت كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی حه‌شدی میللی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بپاڵێون و گوتی ” ده‌سته‌ی حه‌شد ده‌زگایه‌كی سه‌ربازییه و پابه‌ندی یاسای بواری خۆیه‌تی”.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی گوتی:” خستنه‌ڕوی هه‌ندێك پاڵێوڕاو بۆ مێژووی خۆیان وخه‌باتیان دژی رژێمی پێشوو یان خه‌باتیان له‌رێزه‌كانی حه‌شدی میللی‌دا دژی تیرۆریستانی داعش كارێكی یاساییه بۆ ناساندنی مێژووی خۆیان و ناكرێت به ئیستیغلال له‌قه‌ڵه‌م بدرێت”.
شێخ حه‌مودی دوپاتیشیكرده‌وه:” حه‌شدی میللی موڵكی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عیراقه و مه‌رجه‌عیه‌ت به‌فه‌توایه‌كی پیرۆز دروستیكردوه و نابێت هیچ لایه‌نێك یان كه‌سێك خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و ده‌زگایه بزانێت” و ئاشكرایكرد كه :” حه‌شد وه‌كو هێزێكی نشتیمانی ده‌مێنێته‌وه بۆ به‌رگریكردن له گه‌ل و خاكی عیراق و به‌شداری ده‌كات له بنیاتنانی عیراقێكی به‌هێزو گه‌شه‌سه‌ندوو”.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی دوباره جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌وایی مافه‌كانی حه‌شدی میللی و شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌كانیان كرده‌وه و گوتی:” هه‌روه‌ك چۆن یاسای حه‌شدمان ده‌ركرد، به‌هه‌مان شێوه كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سته‌یه له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌سیاسیكردنی و روبه‌ڕوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی شێواندنی له‌لایه‌ن دوژمنانی عیراق ده‌بینه‌وه “.