سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: جۆرێكی تر له‌تیرۆریستان به‌ناونیشانی جیاواز هه‌ن كه‌مه‌به‌ستیان تێكدانی ده‌وڵه‌ت و روخاندنی بنیاتنانی سیاسی و به‌هێزكردنی گه‌نده‌ڵیه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/5/2018 له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا له‌شاری دۆره‌ی به‌غدا، دوپاتیكرده‌وه:” پرۆژه‌ی لیستی نشتیمانی كار ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وڵات ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان وده‌ربازبوون له‌وقه‌یرانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه وڵات تێیدا تێده‌په‌ڕیت وزیانی دارایی وگیانی وژێرخانی ئابوری بهوڵات گه‌یاندوه وگه‌لی عیراق باجی گهورهیداوه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر وبێكاری و هه‌ژاری و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” له‌قۆناغی رابردوودا روبه‌ڕوی چه‌ندین ئالنگاری بوینه‌وه كه به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی پێش‌و هاتبوونه ئاراوه، وه‌كو سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌و ده‌نگه‌كانی تائیفه‌گه‌ری وهه‌ره‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س ولایهنهوه ته‌نانه‌ت كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێكیان له‌به‌رگریكردن له‌وڵات وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه عیراقیه‌كان توانیان به‌یه‌كده‌ستی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و رزگاركردنی خاك له‌لایه‌ن سوپا‌و پۆلیس وخۆبهخشهكانهوه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها دكتۆر جبوری گوتی كه جۆرێكی تر لهداعشهكان به‌ناونیشانی جیاواز هه‌ن، كه مه‌ترسیان كه‌متر نیه له مه‌ترسی سه‌ربازی تیرۆریستانی داعش، به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ده‌وڵه‌ت و روخاندنی بنیاتنانی سیاسی و به‌هێزكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامیدان بهدواكوتویی وپاشكۆیی عیراق بۆ وڵاتانی تر، وبه‌ڕێزی ئاماژه‌یكرد كه پێویسته له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنی كه‌سانی دڵسۆز، روبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵكاران ببینه‌وه وڕێگری له‌و پرۆژه داعشییه بكرێت كه له‌روكه‌شدا عیراقیه‌و له‌ژێره‌وه خیانه‌ت و پاشكۆیی و گه‌نده‌ڵییه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/5/2018