سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشین و خاوه‌ن به‌هره‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/5/2018 پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشین و خاوه‌ن به‌هره‌و كه‌سایه‌تیه‌كان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی عیراق ودیارترین ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و توێژانه كرا‌و به‌ڕێز جبوری دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته پاڵپشتی له‌هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی بكه‌ین ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له بنیاتنانی عیراق و به‌شدارییان له پاراستنی سه‌قامگیری ویه‌كپارچه‌یی وڵات كردوه و گوتی:” رۆڵی هه‌مو جه‌نگاوه‌ران وئه‌فسه‌رانی پێشوو و‌ئێستا به‌رزده‌نرخێنین، ئه‌وانه‌ی كه قوربانی گه‌وره‌یانداوه له‌پێناو به‌رده‌وامبونی ژیان وبۆ ئه‌وه‌ی عیراق ببێته قه‌ڵغانێكی تووندوتۆڵ به‌رامبه‌ر تیرۆر و هه‌مو هه‌وڵه‌كان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی هاوڵاتیان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان له‌خولی ئێستایدا كاری كرد بۆ پاڵپشتیكردنی توێژی خانه‌نشینان وده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌پاراستنی مافی مه‌ده‌نیه‌كان وكارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش وگوتی كه قوربانیه‌كانیان جێگای رێزه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی عیراقی به‌بێ جیاوازی به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/5/2018