سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یادی 62 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی عیراقی پیرۆز ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/5/2018 له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی یادی 62 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا، پێرۆزبایی له كه‌ناڵی عیراقیه و كارمه‌نده‌كانی كرد.
به‌ڕێزی له لێدوانه‌كه‌یدا گوتی
به‌بۆنه‌ی یادی 62 ساڵه‌ی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌عیراق و جیهانی عه‌ره‌بیدا، پیرۆزبایی له‌هه‌موو كارمه‌ندانی بواری راگه‌یاندنی بینراو بیستراو و هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی له‌به‌غداو پارێزگاكانی تر ده‌كه‌ین وبه‌ڕێزی گوتی:” هه‌روه‌ها رۆڵ وقوربانیدانی هه‌موو كادران ئه‌وانه‌ی هاوكاربون بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی عیراقی وبه‌شداریكردنی له‌گواستنه‌وه‌ی راستیه‌كان وبه‌دواداچونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا و تۆماركردنی جوانترین وێنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رزده‌نرخێنین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیوای خواست سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌یی و ته‌كنیكی به‌ده‌ست بهێندرێت وكار بكرێت بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندنی عیراقی له‌رێگه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به‌به‌هێزكردنی راگه‌یاندن و پاراستنی مافی كارمه‌ندانی ئه‌و بواره.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی هیوای سه‌ركه‌وتن وبه‌رده‌وامبونی داهێنان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و جیهانیدا خواست بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی عیراقدا كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/5/2018