سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: رۆژنامه‌نوس ده‌توانێت به‌باشترین شێوه چاودێرییه‌كی ورد و میللی وبابه‌تیانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌وڵه‌كانی شێواندنی وده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه دیموكراتیه ئاشكرا بكات
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراقی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: رۆژنامه‌نوس ده‌توانێت به‌باشترین شێوه چاودێرییه‌كی ورد و میللی وبابه‌تیانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌وڵه‌كانی شێواندنی وده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه دیموكراتیه ئاشكرا بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/5/2018 سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراقی له‌به‌غدا كرد و چاوی به نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی وژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكارو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه‌وت.
جبوری دوپاتیكرده‌وه كه رۆژنامه‌وانی وراگه‌یاندنی ئازاد له عیراق ستونێكی سه‌ره‌كیه له ئه‌زمونی دیموكراتیدا له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی یاساداناندا كه مافی رۆژنامه‌نوسان و كه‌رامه‌ت و به‌هایان له كۆمه‌ڵگادا ده‌پارێزێت و هانیان ده‌دات بۆ داهێنان و رۆشه‌نكردنی رای گشتی به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك یان ترساندێك.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌مو ویست و هه‌وڵه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردن یان سنورداركردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی وه‌ستاین و پێویسته ده‌وڵه‌ت واز له ترس ونیگه‌رانی خۆی بێنێت له‌هه‌بونی رۆژنامه‌وانی وراگه‌یاندنی ئازاد كه به‌پێی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی خۆی به‌رپسیارێتی ده‌گرێته ئه‌ستۆی، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌بونی لایه‌نێكی رێكخستنی ره‌سه‌نی وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كه به‌شداری كردوه له كۆكردنه‌وه‌ی خێزانی رۆژنامه‌وانی وپاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی پیشه‌ییان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌رێگه‌ی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌مه‌لاییه‌نی راگه‌یاندن جێبه‌جێده‌كرێت وئه‌مه‌ش مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌یه بۆ دابینكردنی ئاسایشی رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و مسۆگه‌ركردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا‌و ورد له تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌وانی، هه‌ربۆیه رۆژی جیهانی رۆژنامه‌وانی ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌رز ڕاگرتنی بنه‌ماكانی سه‌ره‌كی ئازادی رۆژنامه‌وانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئازادی له‌هه‌موو جیهانداو به‌رگریكردن له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئازادییه‌كه‌ی”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له خێزانی رۆژنامه‌وانی كرد ببنه پاڵپشتیكه‌ر بۆ هاوڵاتیان له‌به‌شداریكردنی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تی و به‌رنامه‌ی باش بۆ ئه‌و قۆناغه و گوتی كه ئێمه پێمانوایه كه رۆژنامه‌نوسی ئه‌مڕۆ ده‌توانێت ئه‌ركی چاودێری ورد و میللی وبابه‌تی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات و ئاشكراكردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه دیموكراتیه گرنگه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/5/2018