سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گه‌نجان: به‌شداریكردنی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێته هۆكاری گۆڕانكاری له ناوه‌ڕۆكی دیموكراتیه‌تدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/5/2018 پێشوازی له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گه‌نجان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی ئه‌زمونی دیموكراتی له‌عیراق وپته‌وكردنی بنه‌ماكانی كرده‌وه وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مانی گه‌نجان یه‌كێكه له‌فاكته‌ره‌كانی به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌زمونه بێ وێنه‌یه.
هه‌روه‌ها جبوری گوتی كه هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و ئه‌نجامدانی گۆڕینی چاوه‌ڕوانكراو له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان فاكته‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كیه له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی دیموكراتیه‌ت و خزمه‌تكردنی وڵات و چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی كه دیموكراتیه‌ت ته‌نها رێگایه بۆ جێبه‌جێكردنی ئیراده‌ی گه‌ل.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز عه‌بدولمه‌لیك سه‌عدی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی یاسادانان و چاودێری ده‌زگای یاسادانانی خسته‌ڕوو و تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیدانی ئه‌و ده‌زگایه به دۆسیه‌كانی سیاسی و ئاسایشی تایبه‌ت به ژیانی هاوڵاتیان و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی چاودێری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كرده‌وه.
ئه‌مه‌و شاندی په‌رله‌مانی گه‌نجان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كرد و سروشتی كاركردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی و فه‌رمانگه‌كانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ركرده‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/5/2018