سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نێردراوی ئه‌مریكا تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/5/2018 پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش برێت ماكگۆرك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وره‌وشی ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه كرا و تیشك خرایه‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌رده‌وامبونی هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكا له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و راودونانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش وبه‌رقه‌راركردنی ئاشتی وسه‌قامگیری له‌هه‌مو ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی قۆناغی داهاتوی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كرا و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه بتوانێت به‌رپسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات و باری بژێوی ژیانی هاوڵاتیان باشتر بكات، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌كانی پێشوو چاره‌سه‌ر بكات و كاری جددی بكات بۆ به‌رده‌ستكردنی هۆكاره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ماكگۆرك دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی عیراق له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و كاركردنی هاوبه‌ش بۆ ره‌خساندنی بارودۆخی سه‌قامگیری و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/5/2018