سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دۆسیه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی‌ نشتیمانی‌ كوردستان تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/5/2018 پێشوازی له‌ وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ به‌ڕێز فریاد ره‌واندوزی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ و دیارترین تێبینیه‌كان له‌سه‌ر كاری‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان و ژماردنی‌ ده‌نگه‌كان كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ ناڕه‌زایه‌تی فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ندێك فراكسیۆن له‌شاری‌ كه‌ركوك و كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ و پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ یاسایی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ژماردنی‌ ده‌ستی‌ بۆ ده‌نگه‌كان، به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و پاراستنی‌ پاكی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com