ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی ئاڵوگۆڕكردنه‌وه ده‌به‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/5/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 105 په‌رله‌مانتار دانیشتنێكی ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی بیرۆڕا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ست.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری دوپاتیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكارییه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه له‌لایه‌ن 81 په‌رله‌مانتار ئیمزاكراوه تێیدا داواكراوه دانیشتنێكی نائاسایی ببه‌سترێت بۆ تاوتوێكردنی هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كان وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكارێكه بۆ گه‌ل بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وپێویسته پارێزگاری له ده‌ستپاكی ئه‌و هۆكاره بكرێت و دوربخرێته‌وه له گومان، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵات وگه‌لی عیراق گرنگتره له سه‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان و فراكسیۆكان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جبوری پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی له‌گه‌لی عیراق كرد‌و پیرۆزبایشی له‌پاڵێوڕاوه سه‌ركه‌وتوه‌كان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد دوپاتیكرده‌وه كه نارازیبوه‌كان ده‌توانن له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا به‌ڕێگه‌ی یاسایی تانه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌مه‌رجێك ده‌بێت تانه‌كان به‌ڵگه‌یان له‌گه‌ڵدابێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆمسیۆن ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه داخستوه كه له‌وانه‌یه جیاوازی له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا بسه‌لمێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوسراوێك ئاراسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كات تێیدا داواده‌كات كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مو رێكاره‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی متمانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پاڵپشتی خۆی بۆ نوسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كۆمسیۆن راگه‌یاند له‌گه‌ڵ زیادكردنی چه‌ند خاڵێك بۆ نوسراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستپاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا دانیشتنه‌كه هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
19/5/2018