سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی پێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو وپێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/5/2018 چاوی به سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا وتیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی چڕكردنه‌وه‌ی دیدار‌و گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر دیارترین پێداویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو وخاڵه سه‌ره‌كیه‌كان كه پێویسته له‌گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تدا جه‌ختیان له‌سه‌ر بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه‌كان كرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كانی قۆناغی رابردو و به‌رده‌وامبون له‌به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی هاوڵاتیان له‌ڕوی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیاندا.