سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دۆسیه‌ی دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24/5/2018 پێشوازی له شاندی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی گشتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و رێكه‌وتنه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو كرا‌و به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته دانوستاندنه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان ببێته هۆی گه‌یشتن به بۆچونێكی رون بۆ شێوازی حكومه‌تی داهاتو و جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌ت هه‌مولایه‌ك له‌خۆ بگرێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات ودورنه‌خستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك به‌هه‌ر پاساوێك بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی :” قۆناغی داهاتو واپێویست ده‌كات كه هه‌مولایه‌ك په‌نابه‌رن بۆ گفتوگۆی ئارام و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وبه‌هێزكردنی سه‌قامگیری وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/5/2018