سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت له‌به‌رده‌م كێشه‌و ئالنگارییه‌كاندا به‌رپسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ تاوتوێده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/5/2018 پێشوازی له سه‌رۆكی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر كاركردنی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كان كرایه‌وه بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و گرتنه‌به‌ری بۆچونی پاڵپشتیكه‌ر بۆ حكومه‌تێكی به‌هێز كه هه‌مولایه‌ك تێیدا به‌شداربێت و بتوانێت به‌رپسیارێتیه‌كانی بگرێته ئه‌ستۆ وكێشه‌كانی به‌رده‌م وڵات‌دا چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری وبژێوی ژیانی هاوڵاتیان له‌قۆناغی داهاتودا كرا وتیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابینكردنی هه‌مو پێداویستیه‌كانی ژیان وگرنگیدان به ناوچه رزگاركراوه‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وداموده‌زگاكانی بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/5/2018