ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/5/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 45ی ساڵی 2013 هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆیه‌تی دانیشتنی نائاسایی ببه‌ستێت وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و دانیشتنه بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاككردنیهتی له‌هه‌ڵه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 45ی ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد، به‌هۆی بوونی سه‌رپێچی یاسایی و هونه‌ری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 وبۆ پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی وگێڕانه‌وه‌ی متمانه به‌دادوه‌ری و ده‌ستپاكی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ رێگه‌دان به‌كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستی.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 2/6/2018 درێژه‌ی پێبدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/5/2018