ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ تاوتوێكردنی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دێنێت وداوای‌ به‌ستنی‌ دانیشتنێكی‌ نائاسایی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ هه‌ردوو قه‌یرانی‌ ئاو و كاره‌با

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2/6/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن درێژه‌ی‌ به‌دانیشتنی‌ نائاسایی خۆیداو وكۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ سێیه‌می‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ژماره‌ 45ی‌ ساڵی‌ 2013 هێنا و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن داوای به‌ستنی‌ دانیشتنێكی‌ نائاسایی كرد بۆ تاوتوێكردنی‌ هه‌ردوو قه‌یرانی ئاو و كاره‌با.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆك جبوری‌ داوای‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان كرد، ئاماده‌ی دانیشتنی‌ به‌یانی كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ بن، به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ هه‌ردوو قه‌یرانی ئاو و كاره‌با وبه‌ئاماده‌بونی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن جه‌نابی ونوێنه‌رانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌و وكشتوكاڵ.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك هێناو تاوتوێی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ سێیه‌می‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ژماره‌ 45ی‌ ساڵی‌ 2013 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
2/6/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com