سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌می‌ ئاو به‌زوترین كات ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/6/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی سیاسی و ره‌وشی‌ ئاسایشی‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ قه‌یرانی ئاو وچۆنیه‌تی‌ هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات به‌رده‌وام بێت بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و كردنه‌وه‌ی‌ ئاسۆی‌ نوێ بۆ هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ قه‌یرانی ئاو كاریگه‌ری‌ دیاری‌ كردوته‌ سه‌ر عیراق وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات لایه‌نه‌ حكومیه‌كان ورێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جموجۆڵی‌ به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو وپاراستنی‌ پشكی‌ عیراق له‌ئاو وكاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ عیراقدا.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
3/6/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com