ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/6/2018 له‌دانیشتنی نائاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بونی 173 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌به‌ستی له‌و دانیشتنه ته‌واوكردنی ده‌نگدانه له‌سه‌ر یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك كه‌له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراتی په‌رله‌مانیدا ئه‌وه‌ی كه عیراقیه‌كان قوربانی گه‌وره‌یان له‌پێناویدا داوه بگونجێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی راستیه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 45ی ساڵی 2013.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن و وه‌رگرتنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن (ده‌قی یاساكه).
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه له‌سه‌روی هه‌مو راسپارده‌كانی تر ده‌بێت و سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی راستیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.
دواتر بریاردرا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو درێژه به‌دانیشتنه‌كه بدرێت
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/5/2018