شێخ حه‌مودی‌ جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ خروقاتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌ وداواده‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێگه‌بگرێت له‌بۆردومانكردنی‌ ئیسرائیل بۆ هێزه‌كانی حه‌شد وهۆشداریده‌دات له‌ ده‌رهاوێژته‌كانی‌ ئه‌و كاره‌

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ به‌ڕێز یان كۆبیتش…
شێخ حه‌مودی‌ جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ خروقاتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌ وداواده‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێگه‌بگرێت له‌بۆردومانكردنی‌ ئیسرائیل بۆ هێزه‌كانی حه‌شد وهۆشداریده‌دات له‌ ده‌رهاوێژته‌كانی‌ ئه‌و كاره‌.

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/6/2018 له‌نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌عیراق كرا وتیشك خرایه‌ سه‌ر خروقات و سه‌رپێچیه‌كانی‌ پرۆسه‌كه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تانه‌و سكاڵاكانی‌ پاڵێوڕاوه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ كرایه‌وه‌، بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی وجێبه‌جێكردنی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵبژاردن.
شێخ حه‌مودی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی داواكاری‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ بۆ هێزه‌ سیاسیه‌كان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆ ورێگه‌گرتن له‌دروستبونی‌ “بۆشایی ده‌ستوری‌” له‌وڵاتدا، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ كارا بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو و گوتی كه‌ پێویسته‌ هه‌مولایه‌نه‌كان رێز له‌بڕیاره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ بگرن سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سیفه‌تێكی‌ یاسایی ده‌داته‌ سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی‌ سیاسی له‌داهاتودا.
له‌لایه‌كی‌ تر، شێخ حه‌مودی‌ داوای له‌نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كرد بێنه‌ده‌نگ له‌ بۆردومانكردنی‌ فرۆكه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ میللی له‌نزیك ناوچه‌ی‌ سنوری‌ نێوان عیراق و سوریا وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ داعش و ئیسرائیل یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیركراوه‌ تایبه‌ته‌ به‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كۆبیتش تیشكی‌ خسته‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی‌ نێرده‌كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ و دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت وهه‌نگاوبنرێت به‌ره‌و به‌هێزكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن وئاماده‌یی نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ پێشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی‌ سیاسی له‌عیراق و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ شێخ حه‌مودی‌ سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ت به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com